برای بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تاوانی گەندەڵێی مالی دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی رادیۆی دەنگی ئەمریکا، کاربەدەستێکی دارایی کۆماری ئیسلامیی ئێران و برای جێگری سەرکۆماری ئەو وڵاتە بە هۆی گەندەڵێی دارایی دەستگیر دەکرێ.
هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دەسبەسەرکرانی گەندەڵکارەکانی ڕێژیم، مێهدی جەهانگیری، برای جێگری سەرکۆماری ئێران و بەرپرسی بەشی دارایی گرووپی پیشەسازیی گەشتیاریی وڵاتەکەیان بە تۆمەتی گەندەڵی، دەسبەسەر کرا.
ئیسحاق جەهانگیری، جێگری حەسەن رۆحانی سەرکۆماری ئەو وڵاتە، پاش دەسبەسەرکرانی برایەکەی رایگەیاندووە، کە هیوادارم دەستگیرکردنی مێهدی جەهانگیریی برام هۆکاری سیاسی نەبووبێ.
شایانی باسە کە ئەوە یەکەمجارە نیە و دوایین جاریش نابێ کە کاربەدەستانی ڕێژیم بەهۆی گەندەڵێ ماڵییەوە دەسبەسەر و زیندانی دەکرێن، پێشتریش حوسێن فەرەیدوون، برای حەسەن رۆحانی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کرابوو، دواتر بە دانانی بارمتەی دارایی تا رۆژی دادگاییکردنی، ئازاد کرابوو.