بەقسەی بەرێوەبەری ناحیەی “کانی ماسی”ی سەربە بەخشی ئامێدی درەنگاونی شەوی ڕابردوو فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیە چیای زناریان لە ناوچەی بەرواری باڵا لە نزیک گوندی “کیستەیی” بۆردومان کردووە.
سەربەست ئاکرێی، بەڕیوەبەری ناحیەی کانی ماسی لەمبارەوە گوتی: “درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە شەڕکەرەکانی سپای تورکیە بە بیانووی بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان “PKK” ناوچەی بەرواری باڵایان لە چیای “زنار” سەر بە ناحیەی “کانی ماسی” لە بەخشی ئامێدی بۆردومان کردووە.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: تا ئێستا زیانی گیانی و ماڵیی گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان نەزانراوە و هیچ زانیارییەک لەو پێوەندییەدا بڵاونەکراوەتەوە”.
ناوبراو لە کۆتاییدا ڕایگەیاند: “ئێمە داوا لە تورکیە دەکەین ئەو بۆردومانانە ڕابگرێ، چونکە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی گوندەکانی نزیک سنوور دروست کردووە و داواکارین لە پەکەکە و تورکیە ناوچەی ئێمە بۆ شەڕ بەکار نەهێنن