ئەندامێكی هەیئەتێکی وتووێژکاری ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تۆمەتی سیخوڕیكردن حوکمی ٥ ساڵ حوكمی زیندانی بۆ بڕایەوە
غوڵامحوسێن موحسنی ئێژەیی، وتەبێژی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەواڵی حوكمی زیندانیی بۆ ئەندامێكی هەیئەتی وتووێژكاری ئەتۆمی ئێرانی پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند: رۆژی رابردوو دادگای شۆڕشی تاران، یەكێك لە ئەندامانی هەیئەتی وتووێژكاری ئەتۆمی ئێرانی بە تۆمەتی سیخوڕیكردن و پێدانی زانیاری بە وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بە 5 ساڵ زیندانی حوكم داوە.
شایانی باسە هەتا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە بەرپرسانی قەزایی ئێران لەبارەی ناسنامەی ئەو كەسە و وردەكارییەكانی ئەم پەروەندەیە ھیچ زانیارییەكیان بڵاو نەكردووەتەوە و تا ئێستاش هەر شاردوویانەتەوە.