چەند هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان به جیا بە سەردان لە مەکتەبی سیاسی و ڕێکخستنەکانی یەکیەتیی نیشتمانی لە شارەکانی سلێمانی، کۆیە و هەولێر، هاوخەمیی حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردستان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی “مام جەلال”یان به بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان و یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان و خه‌ڵکی باشووری کوردستان ڕاگەیاند.
کاتژمێری ٧ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە ١١ی ڕەزبەر دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی‌دوایی مام جەلال تاڵەبانی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسەرپەرەستیی کاک عومەرباڵەکی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب سەردانی مەڵبەندی ١٤ی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری کۆیەیان کرد.
له شاری هه‌ولێریش کاک ئیبراهیم زیوەیی، به‌رپرسی ده‌فته‌ری نوێنەرایەتیی حیزب له هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستان له‌و شاره‌ی کرد و په‌یامی هاوخه‌میی حیزبی دێموکراتی کوردستانی به هه‌ڤاڵانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی و به کۆڕی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی مام جه‌لال ڕاگه‌یاند.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و هاوخهمییهدا ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەر هەیئەتێکی پایه‌به‌رزی حیزب بە سەرپەرەستیی کاک مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانی‌یان کرد لە شاری سلێمانی و له نیزیکه‌وه هاوخەمی و هاوسۆزی حیزبی دێموکراتیان به‌و بۆنه‌یه ده‌ربڕی.
هەیئەتێکی دیکەی حیزب به سه‌رپه‌رستیی کاک جەلیل گادانی به‌شدارییان له کۆڕی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی مام جه‌لالدا کرد که لە مەڵبەندی ١٤ی شاری کۆیە ڕێک خرابوو. هەیئەتێکی دیکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستی کاک کەماڵ کەریمی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزب دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشەممە، ١٢ی ڕەزبەر سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانی‌یان کرد لە شاری هەولیر و، هاوخەمی خۆیان و سەرجەم ئەندامان و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتیان بە بۆنەی کۆچی‌دوایی مام جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانی و تێکۆشەر وسیاسەتمهداری به‌وه‌جی کورد به هه‌ڤاڵانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی ڕاگەیاند.