بانكی ناوه‌ندیی عێراق، ڕۆژی ڕابردوو وێڕای هه‌ڵپه‌ساردنی فڕۆشتنی دۆلار به بانكه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان، ناردنی دراوی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كرد.
به‌دوای به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی هاتوچۆی ئاسمانیی وڵاتانی بیانیی بۆ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كردبوو و ئێستاش له بڕیارێكدا بانكی ناوه‌ندیی عێراق، وێڕای هه‌ڵپه‌ساردنی فڕۆشتنی دۆلار به بانكه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان، ناردنی دراوی بیانی بۆ هه‌رێمپ قه‌ده‌غه كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق، به هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاندوه كه فرۆشتنی دۆلار به ٤ بانكی سه‌ره‌كیی هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كردوه و ته‌نانه‌ت ناردنی دراوه بیانییه‌كانیش له ڕێگه‌ی نووسینگه‌كانی ناردنی وه‌ستێندراوه.
پێشتر پارلمانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه به گه‌مارۆ ماڵییه‌كان كه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم دایه، ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه.
ئه‌و شیركه‌تانه‌ی كه پێویستیان به دراوی بیانی هه‌یه و كرێكارانی بیانی كه له هه‌رێمی كوردستان مووچه به دۆلار وه‌رده‌گرن، زیاتر له هه‌موو توێژێك زیانیان به‌رده‌كه‌وێ و هه‌روه‌ها بازرگانان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان دانیشتوون و هاتوچۆ له ڕێگه‌ی ئاسمانییه‌وه ده‌كه‌ن، زیانیان به‌رده‌كه‌وێ.
ڕۆژی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق پێشنیاری هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به وتووێژ له‌سه‌ر ئاكامی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ڕه‌د كرده‌وه.