كارلۆس پوجێدمان، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كاتالونیا ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بن.
سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كاتالۆنیا له وتووێژێكدا له تلویزیۆنی بی بی سی به‌شی ئینگلیسیی ڕاگه‌یاند كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له حه‌وتووی داهاتوودا هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆمان ده‌گرین.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له هه‌رێمی كاتالۆنیا كه ناوه‌نده‌كه‌ی شاری باسلۆنه، ڕاپرسی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئیسپانیا زۆری هه‌وڵدا كه پێش به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ڕاپرسییه بگرێ. كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌یی ده‌ڵێن، نزیك به سه‌دی ٩٠ به‌شداربووان ده‌نگی به‌ڵێیان به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و هه‌رێمه داوه.
كارلۆس پوجێدمان له وه‌ڵامی پرسیاری ده‌ستێوه‌ردانی ئیسپانیا له كاروباری ئه‌و هه‌رێمه‌دا گوتی، كارێكی باش نه‌بوو ئیسپانیا كردی و هه‌ر به هۆی ئه‌و كاره‌وه هه‌موو شتێك ده‌گۆڕدرێ.
ئه‌وه له حاڵێكدابوو كه فلیپی شه‌شه‌م، پاشای ئیسپانیا، ڕێبه‌رانی كاتالۆنیایان به له‌ژێرپێنانی بنه‌ماكانی دێموكراسی و ده‌سته‌به‌ندی له نێو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و هه‌روه‌ها وه‌فادارنه‌بوون به ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی ئیسپانیا تاوانبار كرد.
ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ده‌ڵێ، ڕاپرسی به پێچه‌وانه‌ی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و وڵاته‌یه، و قانوونی فرانكۆ دوایین دیكتاتۆڕی ئه‌و وڵاته‌یان پێشێلكردوه.
ڕۆژی ڕابردوو به هه‌زاران كه‌س سه‌باره‌ت به توندوتێژیی هێزه‌كانی ئیسپانیا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه بێ‌ڕێزیان پێكرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له هه‌رێمی كاتالۆنیا مانگرتنی سه‌راسه‌ری ڕاگه‌یه‌ندراوه و سه‌دی ٧٠ كرێكارانی ئه‌و وڵاته ده‌ستیان له كار كێشاوه‌ته‌وه و هه‌موو زانكۆكانی ئه‌و هه‌رێمه و موزه‌ی هونه‌ریی و ته‌نانه‌ت باشگای فوتباڵی بارسلۆناش ڕایانگه‌یاند ئێمه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مانین و به ڕیزی مانگرتووان په‌یوه‌ست بون.
مه‌به‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری، مه‌حكومكردنی توندوتیژیی پۆلیس ئیسپانیا له ڕۆژی ڕاپرسیدا بووه كه له هه‌رێمی كاتالۆنیا هه‌ڵوسكه‌وتی خراپ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كراوه.