به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له ماوه‌ی ٥ مانگی ڕابردوودا نزیك به ٧ هه‌زار كه‌س له جاده‌كان گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، وه‌زاره‌تی ڕێگه‌وبان و شارسازی ئاماری كوژراوانی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆی ٥ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌و ساڵی ڕاگه‌یاند كه له ئاستی ئێران‌دا له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا ٦ هه‌زار و ٩٥٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. له چاو ساڵی پێشوو نزیك به‌سه‌دی ٨/١ دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه له‌و ڕێژه‌یه ٥هه‌زار و ٤٥٠كه‌سیان پیاو و ١ هه‌زار و ٥٠٦ كه‌سیان ژن بوون. ڕێژه‌ی 4 هه‌زار و ٥٧٠ كه‌س له جاده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌داندا بوو و ١ هه‌زار و ٩١٦ له نێو شاره‌كان، و ٤٥٦ كه‌س له ڕێگه‌ی ئاواییه‌كان و هه‌روه‌ها ١٤ كه‌سیش له شوێنه ناڕوونه‌كان كوژراون كه له‌وانه‌یه ماشێن لێیدابن و به‌جێیان هێشتوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته و هه‌ر له ماوه‌ی 5 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ زیاتر له ١٤٧ هه‌زار كه‌س به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ برینداربوون و سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی پزیشكیان كردوه كه له چاو ساڵی ڕابردوو و له هه‌مان كاتی دیاریكراودا سه‌دی ٤/١ به‌رز بووه‌ته‌وه.
شایانی باسه كه له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ ١ هه‌زار و ٥٩٣ كه‌س به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆوه گیانیان له‌ده‌ست داوه كه له چاو مانگی گه‌لاوێژی ساڵی پێشوو سه‌دی ٢/٤ دابه‌زیوه.