سەرکۆماری ئیسلامیی ئێران وەزیرێک بۆ پێشوازیکردن لە سەرکۆماری تورکیە بۆ فڕۆکەخانە دەنێرێ.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیە بە سەردانێک گەیشتە تارانی پێتەختی ئێران و لە فڕۆکەخانەی میهرئاباد لەلایەن محەممەد شەریعەتمەداری، وەزیری پیشەسازی پێشوازی لێ کرا.
بڕیارە رەجەب تەییب ئەردۆغان، کە بە سەرۆکایەتیی هەیئەتی باڵای سیاسیی و سەربازیی وڵاتەکەی سەردانی تارانی کردووە، لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرکۆماری ئێران و عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کۆببێتەوە.
سەرکۆماری تورکیە و بەرپرسانی باڵای ئێران لەو سەردانەدا تاوتوێی پێوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد و بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکانیش، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکان بووە.
لە درێژەی ئەو دیدارەدا پاراستنی سنوورەکان، شەڕی سووریە و هەروەها پێوەندییە ئابوورییەکان کرا.
شایانی باسە لە ماوەی چند ساڵی ڕابردوودا ئەوە یەکەم جارە ئەو دوو وڵاتە پێوندیی نێوانیان ئاوا خۆش بووبێ.