عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زلی، وه‌زیری نێوخۆی ئێران گوتی، له حاڵێكدا نرخی بێكاری له ئاستی ئێران‌دا سه‌دی ١٢ ڕاگه‌یه‌ندراوه به‌ڵام له هه‌ندێك له پارێزگاكانی ئێران له سه‌دی ٦٠ تێپه‌ڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕایگه‌یاند كه له به‌شێك له پارێزگاكانی ئێران ئاستی بێكاری له سه‌دی ٦٠ تێپه‌ڕیوه. پارێزگای كرماشان یه‌كێك له‌و پارێزگایانه‌یه كه ڕێژه‌ی بێكاریی له سه‌دی 60 تێپه‌ڕیوه.
به قسه‌ی عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زلی، له نێو خوێنده‌وارانی زانكۆ ڕێژه‌ی بێكاری زیاتر له كه‌سانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران.
هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ئاماری ئێران له دوایین ئاماری نرخی بێكاری له ساڵی ١٣٩٥دا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه سه‌دی ٤/١٢ بێكاری و حه‌شیمه‌تی بێكارانی ئێرانی به ٣ میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یاندوه.
به‌و حاڵه‌ش سه‌ڵمان خودادای، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی بێكاریی له ئێران‌دا له نێوان ٢ بۆ ٣ به‌رابه‌ری ئاماره‌كه‌ی ناوه‌ندی ئاماری ئێرانه. به قسه‌ی ناوبراو حه‌شیمه‌تی بێكاری ئێران له نێوان ٦ بۆ ١٠ میلیۆن كه‌س مه‌زنده كردووه.
عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زلی، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ڕایگه‌یاند كه هه‌موو ساڵێ یه‌ك میلیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س به حه‌شیمه‌تی بێكارانی ئێرانه‌وه زیاد ده‌بێ، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئێران بۆ پێكهێنانی یه‌ك میلیۆن شوغڵ له ساڵێكدا ده‌بێ سالانه سه‌دی ٨ گه‌شه‌ی ئابووریی هه‌بێ كه ئه‌وه‌شه مه‌حاڵه.
به‌پێی پێناسه‌ی ناوه‌ندی ئاماری ئێران له شوغڵ، كه‌سانێك كه حه‌وتووانه یه‌ك كاتژمێر كار بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی كه به شێوه‌ی كاتی كاره‌كانیان جێهێشتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به بێ هه‌قده‌ست بۆخۆیان كار ده‌كه‌ن، فێركار، و ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه حه‌وتووی ئامارگیری كار ده‌كه‌ن، بێكار نین و وه‌ك هێزی كار له ئێران‌دا پێناسه ده‌كرێن.