نوێنەرانی مەجلیسی ئێران مادەی ١٨ی گەڵاڵەی جۆرو چۆنیهتیی چالاكیی حیزبو گرووپە سیاسییەكانی پەسند كردو ئەم كردەوانەشیان دەستنیشان كرد كە حیزبەكان لەسەریان سزا دەدرێن.
ئەم مادەیە لە كۆبوونەوەی ئاشكرای ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ بانەمەڕی مەجلیس بە ١٤١ دەنگی بەڵێ، ٦ دەنگی نا و١١ دەنگی بیلایەنی ٢٠٢ نوێنەری بهشدار له کۆبوونهوهکه پەسند كرا.
بەپێی ئەم مادە پەسندكراوە، ئەم حیزبانەی ڕێوشوێنەكانی دینی ئیسلام پێشێل بكەن، یان بە دژی ڕێوشوێنەكانی ئیسلام پڕوپاگەندە بكەنو چالاكییان هەبێ، یان “بەدژی ئەمنیەتی نیشتمانی” تێبکۆشنو “بە پێچەوانەی قانوونی بنەڕەتی بجووڵێنەوەو ههروهها بیانهوێ “چالاكیی ئابوورییان ههبێ، یان ئەوەی لە مەرامنامە و بڕیارنامەی حیزبهکهیان لابدەن، ئەوا بهرهوڕووی قانوونو سزا دهبنهوهو لێپێچینهوهیان لیدهکرێ.
لەم ماددەیەدا بەم شێوەیە باس لە “هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی نیشتمانی” كراوە و گوتراوه: هەر چەشنە پێوەندییەك، یان گۆڕینەوەی زانیاری و كەین و بەین لەگەڵ باڵوێزخانەكان، ئۆرگانە دەوڵەتییەكان و حیزبەكانی وڵاتانی بیانی لە هەر ئاستێكدا و بە هەر شێوەیەك كە تێکدهری ئازادی، سەربەخۆیی، یەكپارچەیی خاكو وڵات و یەكگرتوویی نیشتمانیو له دژی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و پرەنسپیی گشتی بێ، هەروەها هەرچەشنە عەمەلیاتو هەوڵێكی تێكدەرانە و پشتیوانی كردن لە گرووپە تێرۆریستییەكان، وەرگرتنی هەر چەشنە یارمەتییەكی ماڵیو تەداروكاتی لە كەسایەتییە حەقیقی و حوقووقییە بیانییەكان و دەوڵەتە بێگانەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانو هەوڵدان بۆ پێكهێنان و چڕ كردنەوەی كێشە و گرفتی نێوان ڕیزەكانی خەڵك، بە كەلكوەرگرتن لە بوار و بەستێنە جۆراوجۆرە فەرهەنگی و ئایینی و ڕەگەزییەكانی نێوخۆی ئێران، هەروەها بانگەشە بۆ بەجێ گەیاندنی ئەم كارانه لە ڕێگەی بەشداری كردن لە خۆپێشاندانە ناقانوونییەكان به تاوان دادهنرێو هەوڵدان بەدژی ئەمنیەتی نیشتمانیییه.
لە بابەت “چالاكیی ئابووریی حیزبهکانیشدا، ئاماژە بەم بابەتانە كراوە: “دامەزراندنی شیركەت و بنیاته تیجارییەكان یان هەوڵدان بۆ هاوردەو هەناردە كردنی شتوومەكەكان و هەر چەشنە چالاكییەكی دیكەی ئابووری كە قانوونی نازرگانی بیگرێتهوه، له حیزبهکان قهدهغه کراوه.
چالاكانی سیاسی دەڵێن بە پەسند كردنی ئەم مادەیە، حیزبەكان دەتوانن لە ئێران بە قەبووڵكردنی سهرجهم ئەم سنوورو چوارچێوه دیاریكراوانەی كۆماری ئیسلامی چالاكیان ههبێ، بهڵام ڕوونه که هەر چەشنە چالاكییەكی ڕەخنەگرانەی ئەوان دەتوانێ به لادان له یهکێک لهو هێڵانه لێک بدرێتهوهو بهرهوڕووی دادگاو دهزایی قهزایی بکرێتهوه.