ئامریکا سەبارەت بە گەمارۆی ئابووریی هەرێمی کوردستان عێراق و تورکیەی وریا کردەوە.
بەپێی زانیاریی رۆژنامەوانییەکان دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە گەمارۆی ئابووریی کوردستان دوو وڵاتی عێراق و تورکیەی وریا کردەوە و بە نزیکبوونەوەی ئەو دوو ھاوپەیمانەیشی لە ئێران زۆر نیگەرانە. چاودێرانی سیاسییش پێیان وایە تورکیە و عێراق ناتوانن ھەڕەشەکانیان لە ئەرزی واقع جێبەجێ بکەن.
یەکێک لەو سەرچاوە ڕۆژنامەوانییانە (ئەلوەتەن) ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە ئامریکا و فەرانسە بۆ پاراستنی کەرکووک و کێڵگە نەوتییەکانی، لە بەرنامەیان دایە دوای شەڕی حەویجە ھێزێک بۆ پاراستنیان بۆ کەرکووک بنێرن.
لەلایەکی دیکەشەوە، بەگوێرەی ئەو ھەواڵەی کە ڕۆژنامەنووسی لە ئاژانسی “بلۆمبۆرک”دا بڵاوی کردووەتەوە کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لە رێگەی باڵوێزخانەی عێراقەوە نامەیەکی نھێنیی بۆ عەبادی ناردووە و لە نامەکەدا داوای ھێورکردنەوەی دۆخەکەی کردووە، ئامریکا بەڕوونی بە عێراقی ڕاگەیاندووە کە کورد ھاوپەیمانیانە، ئەگەر دۆخەکە درێژە بکێشێ و گرژییەکان زیاتر بن، ئەوە ئامریکا گشت ھاوکارییە نیزامی و ئابوورییەکان لە عێراق دەبڕێ.
ھەر بەگوێرەی ھەواڵەکە، کۆشکی سپی نامەیەکی بۆ بەرپرسانی ئانکاراش ناردووە و ھەمان داوای لێ کردوون، ئەگەر گرژییەکان زیاتر بکەن و گەمارۆی ھەرێمی کوردستان بدەن ئەوا ئامریکا ھاوکارییە ئابووری و سەربازییەکان لە تورکیاش دەبڕێ. ئەمەیش بەرپرسانی ئانکەرای دڵگران کردووە و بە گۆڕینی ھەڵوێستی واشنگتۆن ناوی دەبەن.
ھەر بەگوێرەی ھەواڵەکە، ئامریکا پێی وایە نزیکبوونەوەی عێراق و تورکیە لە ئێران دۆخەکە دەخاتە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و ئەوانیش ئەوە قبووڵ ناکەن.