چهند ئەندامی کۆنگرەی ئامریکا لە نامەیەکدا داوایان له وەزیری دەرەوەی ئامریکا کردووە پشتیوانی لە سهربهخۆیی هەرێمی كوردستان بکا.
ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ئامریکا وەک ستیڤ کینگ و تێرنت فرانکس و رۆبێرت پیتینگەر ھەن لە نامەیەکدا ناڕەزایەتیی خۆیان بۆ رێکس تیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئامریکا ناردووە لەبەر ئەوەی کە واشنگتۆن پشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان نەکردووە و لەو نامەکەدا هاتووە کە “بە پشتگیری نەکردنی ئامریکا بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان، واشنگتۆن بۆ بەھێزکرددنی پێگەی خۆی لە ناوچەکە ھەلێکی مێژوویی لە دەست دەدات “.
ھەروەھا لە درێژەی ئەو نامەیەدا هاتووە کە ناساندنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بە پڕۆسەیەکی ناشەرعی، ھەڵەیەکی مێژووییە و داواشیان لە حکومەتی ئامریکا کردووە پشتیگریی کورد بکا تا وڵاتێکی سەربەخۆیان ھەبێ.