پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٠٠ ڕۆژ له ده‌سبه‌سه‌ركرانی ڕامین حوسێن په‌ناهی، به‌ندكراوێكی كورد هێشتا چاره‌نووسی ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، زیاتر له ١٠٠ ڕۆژه ڕامین حوسێن په‌ناهی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه تێپه‌ڕ بووه، بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌كه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه و چاره‌نووسی هه‌ر ناڕوونه.
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی، برای ڕامین حوسێن په‌ناهی ڕایگه‌یاند كه بنه‌ماڵه‌ی ڕامین له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه پارێزه‌رێك بۆ كوڕه‌كه‌یان بگرن به‌ڵام تا ئێستا هیچ پارێزه‌رێك ئاماده نه‌بووه په‌روه‌نده‌ی ناوبراو وه‌ئه‌ستۆ بگرن ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه پێشتر هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
سێ حه‌وتوو له‌وه‌پێش خوشكه‌كانی ڕامین حوسێن په‌ناهی له نامه‌یه‌كدا بڵاویان كرده‌وه كه براكه‌یان ماوه‌ی زیاتر له ٨٠ ڕۆژه له گرتنگه‌كانی ڕێژیم‌دا ڕاگیراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و سه‌ردانیان بۆ دامه‌وده‌زگا ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆیان نه‌داونه‌ته‌وه و هیچ ئۆڕگانێكی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراویان وه‌ئه‌ستۆی خۆیان نه‌گرتووه.
ناوبراو كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه به برینداری ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و هه‌ر بۆیه دایك و باوكه به‌ساڵداچووه‌كه‌ی زۆری لێ نیگه‌رانن.
شایانی باسه بێسه‌رو شوێن كردنی ڕامین حوسێن په‌ناهی له حاڵێكدایه كه كۆمه‌ڵێك خه‌زم و كه‌سوكاری ناوبراویشیان به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه گرفتار كردوه و به‌رده‌وام له ڕێگادان و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ شوێنی ڕاگرتن و باوردۆخی جه‌سته‌یی و ڕووحیی هیچ زانیارییه ئاشكرا نه‌كراوه.