سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی پێدانی بیمه به كۆڵبه‌رانی كورد ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر نه‌دراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ڕێكه‌وتنامه‌ی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆڵبه‌ران له ورمێ ئیمزا كرا كه به‌و پێیه سه‌دی ٤٠ی بیمه‌ی ئه‌و كۆڵبه‌رانه ده‌وڵه‌ت ده‌یدا و سه‌دی ٦٠ دیكه‌شی ده‌بێ له لایه‌ن كۆڵبه‌رانه‌وه بدرێ، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ جێبه‌جێ نه‌كرا و هه‌ر له چوارچێوه‌ی قسه‌دا مایه‌وه.
سه‌دوڵا فیروز ئابادی، جێگیره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سندووقی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئاواییه‌كانی ئێران سه‌باره‌ت به ئیمزاكردنی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه ده‌ڵێ، “وه‌زیری ته‌عاون، كار‌و خۆشبژێویی كۆمه‌ڵایه‌تی پاش ئمزاكردنی پێداگریی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی كردوه.” به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز مایه‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ر باسیشی لێ نه‌كراوه‌ته‌وه.
هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه له پارێزگای سنه‌ش ئیمزا كراوه كه به‌و پێیه مانگانه نزیك به‌٣٠ هه‌زارتمه‌ن وه‌ك بیمه ده‌بێ بده‌ن و سه‌دی ٤٠ دیكه‌شی ده‌بێ ده‌وڵه‌تی بیدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه غه‌درش جێبه‌جێ نه‌كراوه.
سه‌ره‌تا قه‌راربوو له قۆناخی یه‌كه‌م له شاره‌كانی سه‌رده‌شت و پیرانشار جێبه‌جێ بكرێ كه به‌داخه‌وه هه‌ر ناویشی نه‌ماوه.
ڕه‌سووڵ خه‌زری، نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌رده‌شت و پیرانشار له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له داڕێژه‌رانی سه‌ره‌كیی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بوو.
سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنییه‌كانی جێگره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سندووقی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئاواییه‌كان كه ئه‌و بیمه‌یه زیاتر له ١٦ هه‌زار كۆڵبه‌ر ده‌گرێته‌وه به‌ڵام هه‌ر نه‌هاته دی.