دوو کرێکاری خەڵکی شاری مەریوان، کە بۆ کارکردن ڕوویان لە شارەکانی ئێران کردبوو، لە دوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لە دەست دا.
لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ٨ و ٩ی ڕەزبەر، دوو کرێکاری کورد بە ناوی “کۆسار شوکری” تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی گوندی “ونێنە”ی شاری مەریوان هۆی ناشارەزایی لە مەلە کردن و هەروەها کرێکارێکی دیکە کە بۆ کار کردن ڕووی لە شاری زەنجان کردبوو، بە هۆی بەربوونەوە لە سەر داری زەیتوون گیانیان لە دەست دا.
بە هۆی نەبوونی کار و زۆریی ڕێژەی بێکاری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، خەڵک بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان ڕوو لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران دەکەن و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، کرێکارانی کورد قوربانی ڕووداوی کار دەبن.