دوویەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەی حەوت رۆژ دەستی بە کارەکانی کرد.
بەبەشداری ١٧٠ فلیمى ٦٢ وڵات، کۆمپانیای (مەستی فلیم) دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ھۆڵی تەوار بەڕێوە دەبات و وابڕیارە ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام بێت.
“به بهشداری ١٧٠ فیلمى ٦٢ وڵات، فێستیڤاڵى ئهمساڵ بهرشێوه دەچێت، کە ١٣٦ فیلمیان دەچنە بە شی کێبڕکێی و ئهو ٣٦ فیلمەکەی دهمێنێتهوه، تهنها بۆ نمایشە”.
هەرەوها فیلمەکان پێکھاتوون لە فیلمی درێژ و کورتە فیلم و دیکیۆمێنتاری و ئەنیمەیشن و ئەزموونیی کە لەماوەی حەوت ڕۆژدا نمایش دەکرێن”.
شایانی باسە کە ٢٥٠ میوان لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا و وڵاتە عەرەبییەکان و وڵاتانێ دەراوسێی ھەرێمی کوردستانەوە، بانگھێشتى فێستیڤاڵهكه، کراون.
فستیڤاڵی فیلمی سلێمانی ١٤ خەڵاتی بەڕووی زێڕین بەسەر سەرکەوتووان دابەش دەکا و هەروەها لە بەشی کێبەرکێی کورتە فیلمەکانی سینەمای جیهان و سینمای کوردستان خەڵاتی باشترین فیلمی نەتەوەیی، باشترین درەهێنەر، باشترین فیلمنامەو باشترین دیکۆمێنت و خەڵاتی بینەران و خەڵاتی تایبەتی لێژنەی داوەران بە سەرکەوتووانی هەر کام لە بەشە جیاجیاکان پێشکەش دەکرێ و هەروەها ٤ خەڵاتی تایبەتی کۆمپانیای مەستی فیلم کە بریتین لە خەڵاتی تەها کەریمی فیلمسازی کوچکردوو، خەڵاتی ئەحمەدکایا سترانبێژی ناوداری کورد و خەڵاتی”فەخری” بە هەڵبژێراوان و یەکێک لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی باشووری کوردستان دەبخشرێ.
دوویەمین خولی فستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێ کە هەرێمی کوردستان چەند رۆژ لەمەوپێش رێفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی بەڕێوە برد و بە هۆی داخرانی گەشتە هەواییەکان لە ٢٥٠ مێوانی بیانی تەنیا ٥٠ کەس لەوان توانییان بەشداری بکەن.