هێزەکانی ئیتلاعات لە شاری مەریوان دوای دەسبەسەرکردنی چالاکوانێکی بواری ژینگەپارێزی، بێڕێزیی و سووکایەتییان بە بنەماڵەکەی کرد و لە شاری سنەش چالاکوانێکی کرێکاری گیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەر، هێزە کانی ئیتلاعات لە شاری مەریوان، چالاکوانێکی بواری ژینگەپارێزی بە ناوی “موسلیح کۆنەپوشی” دەسبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستەوە.
دوای دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکوانە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، هەڕەشە و سووکایەتییان بە بنەماڵەکەی کردووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئیتلاعات برای ئەم چالاکوانەیان دوای چوار سەعات لێپێچێنەوە لە لایەن ئازاد کردووە.
شایانی باسە دەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی کۆنەپۆشی و سەردانی ئیتلاعات و شوێنە ئەمنیەتییەکان هیچ زانیارییەکان دەست نەکەوتووە و تا کاتی ئامادەکرانی ئەو هەواڵە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەو چالاکوانە ژینگەپارێزە نەزانراوە.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا چالاكێكی كرێكاری له شاری سنه كه پێشێنه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركرانی هه‌بووه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری سنه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه چالاكێكی كرێكاری به ناوی فواد زه‌ندی له ماڵی خۆی به شكاندنی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه چوونه‌ته ماڵه‌كه‌یه‌وه ده‌سبه‌سه‌ریان كردوه بۆ شوێنێكی ناڕوونیان گواستووه‌ته‌وه و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانیشی ناڕوونه.
ناوبراو پێشتر له ساڵه‌كانی ١٣٨٩ و ١٣٩٤ دوو جار ده‌سبه‌سه‌ركرابوو. جاری دووهه‌م له‌گه‌ڵ برایه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای شۆڕش به تۆمه‌تگه‌لی چالاكیی كرێكاری، به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار، ڕۆژی جیهانیی ژنان، هاوكاریكردنی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی، به‌رگریی له كرێكارانی به‌ندكراو و به‌شداری له ڕێپێوانی پشتیوانیكردن له خه‌ڵكی كۆبانی هه‌ركام حوكمی 4 مانگ زیندانی ته‌عزیرییان بۆ بڕایه‌وه و پاش كێشانی زیتندانییه‌كه‌یان ئازاد كران.











