هۆكاری وەلانرانی ئیسماعیل ئەحمەدی موقەددەم، فەرماندەی پێشووی هێزی ئینتزامییهکانی ئێران گەندەڵیی ماڵی بە بڕی ١٢٠٠ میلیارد تمەن بووە.
وێب سایتی “كەلیمە” سەر بە میرحوسێن مووسەوی لە ڕاپۆرتێكدا وێڕای ئاشکراکردنی ئهم بابهته ڕایگەیاندووە كە یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەحمەدی موقەددەم لە پێوەندی لەگەڵ ئەم پەروەندەیەدا دەستبەسەر كراوە.
عەلی خامنەیی، ڕێبەری كۆماری ئیسلامی، ڕۆژی دووشەممە ١٨ ڕەشەممەی ٩٣، پاسدار حوسێن ئەشتەریی بۆ پۆستی فەرماندەیی هێزی ئینتزامییهکانی ئێران دیاری كردو “ئەحمەدی موقەددەم”ی وهلانا ، ئەوە لە حاڵێك دایە كە مانگی جۆزەردانی ساڵی ٩٣ سەرۆكایەتیی ئەحمەدی موقەددەم لە پۆستی فهرماندهیی هێزی ئینتزامیدا بۆ ماوەی ساڵێك نوێ كرابۆوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئیسماعیل ئەحمەدی موقەددەم، بەر لە وەلانرانی لەم بهرپرسایهتییه، هەرنەبێ بۆ ماوەی 2 ڕۆژ دەستبەسەر كرابوو، ههروهها لانیكەم ١٢ كەسی دیكەش لە كاربەدەستانی پلەبەرزی بنیادی تەعاونی هێزه ئینتیزامییهکانو فەرماندەكانی ئەم باندە لە سەر ئەم پەروەندیە گیراون که ئەبۆلفەزل قەنبەرپوور، بەڕێوەبەری پێشووی بنیادی تەعاونی هێزی ئینتزامی یهک لهوانه.
بنیادی تەعاونی هێزی ئینتزامییهکان یەكێك لە دهوڵهمهندترینو دهسڕۆیشتووترین ناوهنده ئابوورییهکانی سەر بە ڕێكخراوە ئەمنیەتیو نیزامییەكانی ئێرانە.
جێی بیرهێنانهوهیه که ساڵی ڕابردوو كۆمەڵێك لە نوێنەرانی مەجلیس داوای جێبەجێکردنی گەڵاڵەی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی لهم بنیاته ئابوورییهیان کرد، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێك لە بابەت به ئاکام گهیاندنی ئەم گەڵاڵەیە بڵاو نەكراوەتەوە.
شایانی باسه پێشتریش باسی ئهوه کرابوو كە هێزی ئینتزامی سەرەڕای فرۆشتنی دوو بار نەوتی ئێران بە نرخی ٢٤٠ میلیۆن دۆلار لە سەردەمی دەسەڵاتدارەتیی دەوڵەتی ئەحمەدینژاددا و وهرگرتنی پارهی ئهوهنده نهوتهیکه فرۆشراوه، بەڵام خۆی لە پێدانەوەی قەرزەكەی بە شیركەتی میللی نەوتی ئێران بواردووە. ئێستاش دهرکهوتووه که بهشێکی زۆری ئهو پووڵه چۆته گیرفانی ئیسماعیل ئەحمەدی موقەددەم، فەرماندەی پێشووی هێزی ئینتزامییهکانی ئێرانهوه.