ئیسماعیل بێشكچی گوتی با توركیە كێشه‌ی كوردی خۆی چاره‌سه‌ر بكا و واز لە هه‌رێمی کوردستان بێنێ.
ئیسماعیل بێشكچی نووسه‌ری ناوداری توركیە، له نوێترین وتووێژی خۆیدا وێڕای ره‌خنەگرتن له حكوومه‌تی توركیە گوتی، ئەو وڵاتە بۆچی سەبارەت بە ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی وا توندە؟ هەروەها لە درێژەدا ده‌ڵێ كه تۆ كێشه‌ی كوردت له وڵاتی خۆت چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، چیت داوا له وڵاتێكی تر. كە ئێران و توركیە ناچارن دان بە سەربەخۆییدا بنێن.
بێشكچی لە بەشێکی ئەو وتووێژەدا ده‌ڵێ “ئێران و توركیە و سووریە زۆر هه‌ڵه‌ن كه به‌و شێوه‌یه دژی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانن بۆ سه‌ربه‌خۆیی، چونكه ئه‌وان كێشه‌ی كوردیان له وڵاتی خۆیان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، كه‌چی ده‌ست لە کاروباری وڵاتێکت دیکە وەردەدە و ئەوە هیچ کێشە ئە وڵاتانە نیە.”
ناوبراو به گرنگییه‌وه باس له ئیراده‌ی میلله‌تی كورد ده‌كا و ده‌ڵێ، ریفراندۆم سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بووه و ئه‌و كه‌سانه‌ش چوونه سه‌ر سندوقی دانگدان و به به‌ڵێ ده‌نگیان دا، ده‌نگه‌كانیان بۆ نه‌وه‌ی داهاتوویان بووه و گوتیان ئێمه خۆمان چارەنووسی خۆمان دیاری ده‌كه‌ین نه‌ك وڵاتێكی دیکە بۆمان دیاری بكا.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌و ریفراندۆمه شه‌رعییه‌تی نیه، بێشكچی پێیان ده‌ڵێ ده‌بێ به جوانی بیر له‌و وشه‌یه بكه‌نه‌وه و ئه‌و كات بیدركێنن. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و كاته‌ی كورد كیمیاباران كرا، دنیا بێده‌نگ بوو و تاكه وڵات ئیسرائیل بوو كه له ته‌لئه‌بیب رێپێوان دژی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه كرا، ئه‌ی بۆ ئێستە هه‌مووتان هاتوونه‌ته ده‌نگ؟
لە درێژەدا گوتی، ئێران و توركیە نه‌یانتوانیوه كێشه‌ی كورد له وڵاته‌كه‌ی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه نایانه‌وێ له عێراق چاره‌سه‌ر بكرێ، چونكه ده‌ترسن كوردانی توركی و ئێرانیش داوای هه‌مان ماف بكه‌ن.
ئەو گه‌وره نووسه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه دایه كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی دژی ریفراندۆم وه‌ستانه‌وه، به توركیە و ئێرانیشه‌وه دانی پێدا ده‌نێن، چونكه به‌شداریكردنی ئه‌و خه‌ڵكه به‌و رێژه زۆره و هه‌موویان بڵێن سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێ، ناتوانرێ فه‌رامۆش بكرێ.











