کۆشکی سپی لە بەیاننامە ناوی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پێنج وڵاتی دیکەی خستە لیستی ئەو وڵاتانەی چاوپۆشیی لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەکەن.
لە ساڵی ٢٠٠٠ یاسایە لە وڵاتی ئامریکا بە ناوی “پاراستنی قوربانییەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ” دەرچووە، بەپێی یاسا ئامریکا هاوکاریی دەرەکیی ئەو وڵاتانە ناکا، کە چاوپۆشی لە باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەکەن یا پابەند بە رێگریکردن لەە بازرگانییەوە نین.
رۆژی ڕابردوو، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە ناوی وڵاتانی ئێران، وێنزوێللا، کۆنگۆی دیموکراتی، گینیا، سوودان و باشووری سوودان خراوەتە لیستی ئەو وڵاتانەی چاوپۆشیی لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەکەن.