رۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەر خدر ساڵحی باوکی یەکێک لە پێشمەرگەکانی پێشووی حیزبی دێموکرات لەناوچەی سەردەشت بەناوی ئەحمەد ساڵحی ناسراو بە ئەحمەدی مەڵازاد لە تەمەنی ٩٦ساڵەیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خدر ساڵحی کەسێکی خەمخۆر و نیشتماندۆست بووەو تا دوایین چرکەی ژیانی لە پیناوی سەرکەوتنی نیشتمانەکەی خەمسارد نەبووە.
شایانی باسە ئەحمەد ساڵحی، کوڕی خدر ساڵحی پێشمەرگەی پێشووی حیزب، ئێستا ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانە.
بەم بۆنەوە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای هاوخەمیی کردن لە گەڵ کەسوکاری خواڵێخۆشبوو خدر ساڵحی، بەتایبەتی بنەماڵەی بەرێزیان خۆی لە خەمیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.











