تێکۆشەرانی دێموکرات لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە گوندی هەباساوای بۆکان هاوکات لەگەڵ پشتیوانی کردن لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان ، لە لایەک دیکەش یادی عەمەلیاتی قارەمانانەی نۆباریان بەرز ڕاگرت.
تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە تەپەی هەباساوای بۆکان جارێکیتر لە گەڵ شەهیدان و ئامانجەکانی حیزب و گەل پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
شایانی باسە لە عەمەلیاتی نۆباردا خەباتکارانی دێموکرات، لە شەڕێکی قارەمانانە توانیان زەبرێکی توند لە هێزی داگیرکەر بوەشێن و دەستیان بەسەر بنکەی نیزامیی نۆبار داگرت.