بەشێک لە پارێزەرانی نێوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە ڕاپرسی بۆسەربەخۆیی باشووری کوردستان و مافی دیاری کردنی چارەنووسی گەلی کورد بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە
بەپێی هەواڵی موکریان ٧٧پارێزەی نێوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی هاوبەش وێڕای پشتیوانی کردن لە ویستی خەڵکی باشووری کوردستان و بەڕیوەچوونی ڕیفڕاندۆم ، لە چەند خاڵ لەوبارەوە هەڵوێستیان گرتووە.
لە نامەی سەرئاوەڵەی بەشێک لە پارێزەرانی نێوخۆی ئێران ورۆژهەڵاتی کوردستان بە خستنەبەر باسی مافی حاشاهەڵنەگری دیاری کردنی چارەنووس و بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان داوایان لە دەوڵەتی ئێران و سەرجەم کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان کردووە، کە رێز لە ئێرادەو مافی بێ ئەملاوئەولای کورد بگیردرێ و، دان بە ویست و داواکاریی گەلی کورد دابنن.
لە بەشێک لە نامەی ٧٧پارێزەی نێوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە باس کردن لە مافە بنەڕەتییەکان و هەروەها ئاوردانەوەیەک لە مێژووی چەوسانەوە و ستەم لێکردن لە خەڵکی کورد لە باشووری کوردستان و هەڵسوکەوتی نەشیاو وستەمکارانەی دەوڵەتە ناوەندەییەکانی عێراق ، بەڕیوەبردنی گشتپرسی لە باشووری کوردستان بە مافێکی یاسایی ناوبردوەو لە دەوڵەتەکانی دراوەسێ و جیهان داواکارن لەو پێوەندییەدا واز لە داژیەتی بهێنن.
لە درێژەی نامەی پارێزەرانی کورد هاتووە:
مافی دیاری کردنی چارەنووس، مافێکی بنەڕەتی و حاشاهەڵنەگرەو هاوشانە لەگەڵ بنەما نێونەتەوەییەکان ومێژووی دەگەڕیتەوە بۆ بنیات نانی میللەت و ئازادەییە ئینسانییەکان. هەروەها بە لە پێش چاو گرتنی ویست و دەنگی خەڵک، دێموکراتیک ترین و ژیرانەترین ڕێکارە بۆ دیاری کردنی مافی چارەنووس.
لە بەشێکی دیکە لە نامەی پارێزەرانی نێوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە سەربەخۆیی باشووری کوردستاندا هاتووە: ئێمە وەکوو پارێزەرانی کورد هیواخوازین دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان ببێتە هۆی ئەمنیەت و ئاشتەوایی ناوچەکە و پەرە بە روحی بەرایەتی و تەبایی وڵاتان و گەلانی جیهان بدا. هەربۆیە لەو پێوەندییەدا لە ٥خاڵدا لە سەرجەم وڵاتانی ناوچە، لە دەوڵەتی ئێران بەتایبەتی و، هەروەها ڕێکخراوی وڵاتەیەکگرتووەکان ، داوایان کردووە پشتیوانی گەلی کوردبن لەو بەشە لە کوردستان بۆ بنیات نانی دەوڵەت و وڵاتی خۆیان و بە لەبەرچاو گرتنی ئەزموونی ژیانی دەسەڵاتداریەتی کورد کە هیچکات هەڕەشەنەبووە بۆ سەر وڵاتانی دیکەو بەڵکوو لە سەقامگیریی ئاشتی و برایەتی رۆڵی ئەرینی هەبووە، لە هەرچەشنە دژایەتی و هەڕەشە خۆ بپارێزن و دان بە مافی گەلی کورد دابنن.
شایانی باسە لە درێژەی پاڵپشتی کردنی چین و توێژەکانی کوردو هەروەها کەسایەتییە نێونەتەوەییەکان لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان، حەوتووی ڕابردوو لێژنەی سینەمایی ئاکادمی ئۆسکاریش لەو بارەوە پاڵپشتی خۆی دەربڕێ
بە پێی هەواڵی بڵاوکراو ١٢٨ ئەندامی ئاکادمی ئۆسکار لە وەڵامی داواکارییەکەی دەرهێنەری ناوداری کورد بەهمەن قوبادی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی رێفڕاندۆم و پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، پشتیوانییان کرد.











