محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئا‌مریكا له ڕێكه‌وتنی ناوكیی بڕواته ده‌رێ، ئێمه ده‌ستمان ئاواڵا‌تر ده‌بێ و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاره گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا دژی ئێران ده‌بینه‌وه.
زه‌ریف له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌كانی گاردینه و فایننشاڵ تایمز له نیویۆڕك گوتی، ئه‌گه‌ر ئورووپا پشتیوانی له ئا‌مریكا بكا، ڕێكه‌وتنی ناوكی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئێران له بواری تكنۆلۆژیی ناوكی پێشكه‌وتووتر ده‌بێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی بڕیارنامه‌ی په‌ره‌پێنه‌دانی چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌ڵك له زانست بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوكی وه‌رناگرێ.
زه‌ریف له درێژه‌دا ده‌ڵێ، له وه‌ها هه‌رلومه‌رجێكدا، چوونه‌ده‌ر له به‌رجام، یه‌كێك له بژێره‌كانی ئێران ده‌بێ و بژێره‌ی دیكه نیه كه شیاوی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و ئا‌مریكا بێ.
له لایه‌كی دیكه‌ش حه‌سه‌ن ڕۆحانی گوتی، چوونه‌ده‌ری ئا‌مریكا له به‌رجام ئێمه ئازادتر ده‌بین هه‌رچی پێمان خۆش بێ هه‌ڵیبژێرین.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ترامپ دژی ئه‌و ڕێكه‌وتنه بووه و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ ڕۆژێك له‌و ڕێكه‌وتنه بێته‌ده‌رێ و ئا‌مریكا له حاڵێكدا ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕی كه ئاڵمان و فه‌رانسه پشتیوانیان له به‌رجام كرد.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستانی یه‌كیه‌تیی ئورووپاش ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئا‌مریكا درێژه به گه‌مارۆكانی دژی ئێران بدا و سه‌رمایه‌گوزارانی ئورووپای نه‌توانن له‌و وڵاته سه‌رمایه‌گوازاری بكه‌ن به شێوه‌ی قانوونی هه‌ڵوێست ده‌گرن.
قه‌راره ترامپ ڕۆژی ٢٣ی ڕه‌زبه‌ر سه‌باره‌ت به پێبه‌ندبوونه و نه‌بوونی ئێران به به به‌رجام ڕاپۆرتێك به كۆنگره‌ی ئا‌مریكا بداته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته پێبه‌ند نه‌بووبێ بۆ ماوه‌ی ٦٠ ڕۆژی دیكه گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران درێژ ده‌بێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتبووی، به پێی ڕێكه‌وتنی ناوكی، ئێران ده‌توانێ درێژه به لێكۆڵینه‌وه و گه‌شه‌پێدانی تێكنۆلۆژیی وڵاته‌كه‌ی بدا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا دوو سه‌ناتۆری جۆن مه‌ك كین و بێن كاردین له نامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند كه ٢ مانگ له‌وه‌پێش دۆناڵد ترامپ گه‌مارۆی نوێی دژی وڵاتانی ڕووسیه، ئێران و كوره‌ی باكوور ئیمزا كردبوو ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێ. ئه‌و قانوونه، گه‌مارۆكانی نوێ دژی ڕووسیه به هۆی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری هه‌ڵبژاردنی ئا‌مریكا و كۆوره‌ی باكوووری به هۆی په‌ره‌پێدان به چه‌كی ناوكی و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش به هۆی‌به‌رنامه‌ی مووشه‌كی ئێران ده‌گرێته‌وه.