كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌عامه‌له‌ی شیركه‌ته نه‌وته‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه كرد.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له هه‌موو شیركه‌ته نه‌وتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌عامه‌له‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ هرێمی كوردستان نه‌كه‌ن و هه‌ر شیركه‌تێك له‌و بڕیار لابدا بۆخری به‌رپرسیار و سزا ده‌درێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش ده‌فته‌ری سه‌رۆك وه‌زیری عێراقیش ڕایگه‌یاندوه كه توركیه ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق مه‌عامه‌له‌ی نه‌وتی بكا و له‌وه به‌دواوه مافی ئه‌وه‌ی نیه نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان بكڕێ.
تاران و هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ٢٠١٥ سه‌باره‌ت به ناردنی نه‌وت بۆ ئێران خه‌ریكن لووله‌ی نه‌وتی له هه‌رێمه‌وه بۆ ئێران ڕابكێشن و ڕێكه‌وتنیان ئیمزا كرا به‌ڵام تا سه‌ردانی به‌غدایان نه‌كرد به‌ڕه‌سمی ئیمزا نه‌كرا و به جێبه‌جێبوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌وتی كه‌ركووك له دوڕگه‌كانی ئێرانه‌وه بۆ هه‌موو جیهان ده‌نێردرێ.
پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان جگه له ئیسراییل، جیهان و به تایبه‌ت كۆماری ئیسلامیی ئێران و توركیه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕیوه له هه‌موو ڕێگه‌یه‌كه‌وه فشار بۆ هه‌رێمی كوردستان دێنن كه له عێراق جیا نه‌بێته‌وه. ئێران له ڕێگه‌ی شیعه‌كانی عێراقه‌وه و عه‌لی سیستانی له‌و پێوه‌ندییه‌دا جیابوونه‌وه‌ی كوردستانی له به‌غدا مه‌حكوم كرد و گوتی ده‌بێ كێشه‌كان له ڕێگه‌ی وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن. ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌و قسانه ده‌كا له پشت په‌رده‌وه به بڕیاری كۆماری ئیسلامی قه‌راره سنووره‌كانی توركیه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بپچڕێنن.











