دهسبهسهركراوێكی مه‌ده‌نی له شاری كرماشانی تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی وه‌پاڵ درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌ندازیار شه‌هریار ته‌هماسبی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه له شاری كرماشان پشتیوانیان له كۆبوونه‌وه‌ی كۆڵبه‌ران كردبوو ناوبراو به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی دادگایی كرا.
شه‌هریار ته‌هماسبی له دادگا به‌پێی ماده‌ی ٥٠٠ قانوونی سزای ئیسلامی دادگایی كرا كه هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌ك دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپه و ڕێكخراوه‌كانی دژبه‌ری ڕێژیم بێ، تاوانه و ده‌بێ سزا بدرێ.
شایانی باسه كه دادگا تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ حوكمه‌كه‌یان پێڕانهگهیاندووه و هه‌ر له گرتنگه‌كانی ڕێژیم‌دا ڕاگیراوه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ناوبراو ده‌سبه‌سه‌ركرابوون هه‌موویان به دانانی متمانه‌بڕ ئازاد كراون.











