دوو ئه‌ندامی دێموكرات و كۆماریخوازی كۆنگره‌ی ئا‌مریكا گه‌ڵاڵه‌یه‌كیان به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران پێشنیار كرد.
دوو ئه‌ندامی دێموكرات و كۆماریخوازی كۆنگره‌ی ئا‌مریكا ڕایانگه‌یاند كه به‌هۆی متمانهنهكردن به كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆمیسیۆنێكی 20 كه‌سیان بۆ چاودێریكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران پێشنیار كرد.
“جێری كانلی” و “فرانسێس روونی” دوو یاسادانه‌ری مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند، كۆنگره‌ی ده‌بێ ڕۆڵی گرینگ و كاریگه‌ری له چاودێریكردنی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بێ.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه ئه‌و كۆمیسۆنه گرنتی ئه‌وه ده‌كا كه هه‌وڵه‌كان به مه‌به‌ستی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران باشتر ئه‌نجام بدا.
فرانسێس ڕوونی به ڕاشكاوی ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئه‌وه نابێ متمانه‌ی پێ بكرێ و هه‌ر بۆیه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه زیاتر بۆ دڵنیابوون له چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه و پێش به ئه‌تۆمیبوونی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌دا بگیردرێ.