هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شارەکانی سنەو سەقزو بۆکان و مەهاباد و بانە دەستیان داوەتە ڕەشبگیری و بە پێی زانیارییەکان دەیان کەس لە خەڵکی مەدەنی و بەشداربوو لە چیژنی گشتپرسی دەسبەسەر کراون
هەر لەو پێوەندییە‌دا لە رۆژانی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکان ٣ كه‌سیان له شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترانه‌وه.
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری سنه ٣ كه‌س به ناوه‌كانی موسلیم سه‌عیدپوور، په‌یمان مێنبه‌ری و محه‌ممه‌د مێنبه‌ری خه‌ڵكی ئاوایی ته‌نگیسه‌ر له شوێنی كاریی خۆیان له ناوچه‌ی نایسر ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترانه‌وه.
هەروەها مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری بۆكان دوو مامۆستای قوتابخانه‌یان به ناوه‌كانی مه‌ولوود خونچه‌زه‌رد و سه‌ید سه‌ڵمان ئیمام زه‌نبیلی پاش بانگران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرد.
سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان كه به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستانیش به‌هۆی شادی و خۆشی ده‌ربڕین له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرابوون، یه‌كێك له نزیكانی ئه‌و به‌ندكراوانه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ، ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌و ٣ كه‌سە لە شاری سنە هیچ پێوه‌ندیی به ڕیفراندۆهی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌بووه و ئه‌وانه به‌شداریی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌یان نه‌كردبوو به‌ڵام به هۆكاری نادیار له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌ركراون. لە دوای بەڕیوەچوونی جیژ و شایی بۆ بەڕیوەچوونی ڕێفراندۆم لە باشووری کوردستان هێزە ئەمنییەکان کردیانە بە بیانوویەک بۆ گرتن و بانگ کردنی چالاکانی مەدەنی، شیاوی باسە رۆژی ڕابردوو عەلی شەمخانی دەبیری شواری ئەمنیەتی میللی ئێران ڕایگەیاند کە ئاساییە کوردانی رۆژهەڵات بۆ رووداوەکانی باشووری کوردستان هەڵویستیان هەبێ و هەر بەو پێیە دەبێ دەسبەسەرکراوەکانی ئەم دواییانە ئازاد بکرێن. وتەکانی عەلی شەمخانی لە کاتێکدایە دوی تێپەڕبوونی سێ رۆژ لە هاتنەسەر شەقامی خەڵکی رۆژهەڵات بە بۆنەی راپرسی لە باشووری کوردستان ، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کەشێکی ئەمنیەتی بەسەر شاروناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زاڵە.











