وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ڕۆژی ڕابردوو له كاردانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ریه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی تلویزیۆنی كوردستان ٢٤ی له تاران داخست.
نوره‌دین وه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كوردستان ٢٤، له كاردانه‌وه‌ی داخرانی ده‌فته‌ری تلویزیۆنه‌كه‌ی له شاری تاران گوتی، “به سرنج‌دان به گرینگی و پێوه‌ندیی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئێمه پێمان خۆش بوو له ئێران له كار و چالاكییه‌كانمان به‌رده‌وام بین، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كۆمه‌ڵێك كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یان خسته‌به‌ر ده‌م تێكۆشانی ئێمه و تا ئه‌و دواییانه زیاتر به‌رته‌سككراینه‌وه.”
هه‌روه‌ها نوره‌دین وه‌یسی وه‌بیری هێنایه‌وه كه كوردستان ٢٤ چالاكییه‌كانی له‌باری ڕووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به زمانی فارسی بووه و هیچ كارێكی ناقانوونیی نه‌كردوه.
شایانی باسه كه كاناڵی كوردستان ٢٤ی ڕۆژی ١١ی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو له تاران ده‌ستی به‌كار و تێكۆشان كردبوو.
هه‌روه‌ها ٣ ڕۆژ له‌وه‌پێش، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ده‌وڵه‌تی توركیه‌ش بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی “كوردستان ٢٤” و “ڕووداو”ی له ماهواره‌ی تورك سات ڕاگرت.











