شازادە توركی ئەلفەیسەل، باڵوێزی پێشووی عه‌ڕه‌بستانی سعوودی لە ئا‌مریكا و بریتانیا، ده‌ڵێ ڕێگە بە كۆماری ئیسلامیی ئێران نادرێ چیدی دەست لە كاروباری وڵاتانی عەرەبی وه‌ربدا.
فەیسەل دەڵێ، لە ئێستادا خەریكی رێکخستنه‌وه‌ی كار‌و باری وڵاتی یەمەنین، دوای یه‌مه‌ن به سەرەڕۆییەكانی ئێران لە لوبنان، سووریەو عێراقیش ڕادەگەین.
ناوبراو لە بابەت ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیی دنیای ده‌ره‌وه لەگەڵ ئێران ده‌ڵێ: ئێستاش کۆمه‌ڵێک وردەكاری ماوە كە دەبێ ڕوون بكرێنەوە. فەیسەل تورکی ده‌ڵێ یەكێك لەم بەشانەی كە لەو ڕێككەوتنەدا باسی نەكراوە، چەتری ئەمنیەتییە كە وڵاتانی ناوچە لە بەرامبەر مەترسیی ئەتۆمیی وڵاتانی دراوسێدا دەپارێزێو پێویستە ڕێگری لەم سەرەڕۆییانە بكرێ.
توركی ئەلفەیسەل داوای لە باراك ئۆباما سەركۆماری ئا‌مریكا كردوه هەوڵ بۆ چه‌کداماڵینی گشتی وڵاتانی ناوچه له چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ بدا‌و ڕێگه نه‌دا ڕکه‌به‌ریی ئه‌تومی له ناوچه‌که‌دا په‌ره‌بستێنێ.