بە پێی هەواڵێک کە لە شاری شنۆ بە دەستمان گەیشتوە، خاتوو مەنیجە ڕەحیمی ژنێکی دڵسۆزو نیشتماندۆست لە تەمەنی ٧٦ی ساڵەیدا بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مەنیجە ڕەحیمی دایکی یەکێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەناوی ڕەحمان ئەرەسزادە، لە ناوچەی شنۆ بە ژنێکی بوێر و خەمخۆری خەباتکارانی دێموکرات ناسراوەو وەکوو زۆربەی دایکانی نیشتمان لە کات وساتە سەختەکانی خەبات ، چاونەترسانە خزمەتی بە تێکۆشەرانی دێموکرات دەکردو، نموونەیەک بووە لە ئازایەتی و دڵسۆزی.
ئەو ژنە تێکۆشەرە رۆژی ٥ی ڕەزبەر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی نەغەدە بۆ هەتاهەتایە سەری نایەوە.
بەم بۆنەوە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان پرسەوسەرەخۆشی خۆی ئاراستە سەرجەم کەسوکاری خاتوو مەنیجە، بەتایبەتی هاوڕێ ڕەحمان ئەرەسزادە دەکاو خۆی لە خەمیان بە شەریک وبەشدار دەزانێ.











