سه‌رله نیوه‌رۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه ٢٦ سێپتامبری ٢٠١٧ زایینی به‌ڕێزان هاورێ مه‌ولود سواره ئەندامی رێبەری حیزب و یونس موكری ئەندامی کۆمیتەی بریتانیا لەرۆژی دووهەمی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی پارتی كرێكاری بریتانیا دا به‌شدارییان کرد له سیمینارێك له سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی باكووری كوردستان، دێموكراسی و ئازادی ئۆجه‌لان له هۆڵی شا‌رلۆت له شوێنی به‌ریوه‌چوونی كۆنفرانسه كه له شاری برایتۆن له لایه‌ن گرووپێك هه ڵسوراوی به ریتانی، نێونه‌توه‌یی و كوردی باكوور به ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌دیعه ئۆزگۆكچ ئه‌رتان په‌رله‌مه‌نتاری شاری وان له سه‌ر لیسته‌ی هەدهپه باسێكی تیر و تهسەلی له سه‌ر باردۆخی باكووری كوردستان دوای كودتا شكستخواردۆكهی هاوینی ساڵی ٢٠١٥ له توركیا و هه نگاوهكانی ئه‌ردۆغان له تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشتی له كوردستان و زیندانی كردن و ڕاوه‌دۆنانی چالاكانی مافی مرۆڤ و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په له باكووری كوردستان پێشکەش کرد.
دواتر خاتوو دیلار دێریك خوێندكاری دوكتورا له په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له زانكۆی ئاكسفۆرد باسێكی له سه‌ر خه‌باتی كورده‌كان له دوای په‌یمانی سایكس پیكۆ و به تایبه‌تی رۆژئاوا و رۆڵی ژنان له‌و خه‌باته‌ی ئه‌و پارچه‌ی كوردستان دا كرد.
ئینجا به‌رێز فابیان وه‌زیری ده‌ره‌وه له كابینه‌ی سێبه‌ری ده‌وڵه‌تی پارتی كرێكار دا باسی له سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌ردۆغان وبردنی توركیا به‌ڕه‌و دیكتاتۆرییه‌ت و داخران كرد. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌یكه له ساڵی ٢٠٠٢وەوە وڵاتی توركیا گه‌شه‌ی ئابووری به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینی، له‌و ناوه‌شدا هه‌ریمی كوردستان زۆر یارمه‌تیده‌ری ئابووری توركیا بووه. ناوبراو لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا باسی لە بێ هیوایی ڕۆژئاوا له سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان له ناوچه و ڕاده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یدا كرد. به‌ڕێز فابیان پشتگیری خۆی بۆ گشتپرسی هه‌ریمی كوردستان دەربڕی و كاره‌ساته‌كانی وه‌ك هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفاڵی كورده‌كانی له لایه‌ن ڕژیمی به‌عسه‌وه وه‌بیر ئاماده‌بووان هێناوه.
شایانی باسه به‌ڕێز پۆل له پارتی شین فین له ئیرله‌ندای باكووره‌وه باسی له‌وه كرد كه خه‌ڵكی ئیرله‌ند هه‌ست به ئازاره‌كانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ی به خه‌باتی ئیرله‌ندای باكوور هه‌ر له سه‌ده‌ی ١٧وە دژ به داگیركاری بریتانیا و له ئه‌نجامدا باسی له پرۆسه‌ی ئاشتی ئیرله‌ندای باكوور و په‌یمانی گوود فرایده‌ی كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی لێكۆلینه‌وه‌ی كوردی له له‌نده‌ن ئیبراهیم دوغۆش به‌رخۆدانی كوردان بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان، ئازادییه‌كان و یه‌كسانی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تری ناوچه كه‌دا به‌رجه‌سته كرد. باسی له كێشه‌ی كورد، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ڕێز ئۆجه‌لان و به‌رخۆدانی كوردانی ڕۆژئاوا، كۆبانی، شه‌نگال و باشووری كوردستانی كرد.
دواتر خاتوو جولی وارد ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی كرێكارانی بریتانیا له په‌رله‌مانی ئورووپا و هه‌ڵسوراو له رێكخراوی دژ به ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی باسی له سه‌ردانه‌كانی بۆ باكووری كوردستان كرد و ڕه‌خنه‌ی له میلیتاریزه كردنی باكووری كوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه تی توركه‌وه گرت. شایانی باسه سیمیناره‌كه له كاتژمێر ١:٣٠پاشنیوهرۆ كۆتایی پێهات.
پیویست بە ئاماژەیە لە درێژەی کۆنفرانسەکەدا هەیئەتی حیزبی دێموکرات لەگەل بەبەشێک لەدۆستان و پشتیوانانی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەمان دیداریان تازە کردەوە.
جێگای ئاماژەیە کە بە هۆی کێشە ناوخۆییەکانی وڵاتی بریتانیا و کێشەی نێوخۆیی پارتی کڕیکاران و هاوکات کێشە و مەترسییەکانی تێرۆریزم لە سەر ئەو وڵاتە، ئەم کۆنفرانسە بە پێچەوانەی لە کۆنفرانسەکانی پێشووی لێبەرپارتی زیاتر لە سەر کێشەو باسەکانی نێوخۆی ڕاوەستا و وەک چاوەڕوان دەکرا بە پێی پێویست ئاوڕ لە کێشە گرفتە نێونەتەوەی نەدرایەوە.
هەر لەو پانێلەدا هەیئەتی حیزبی لەنیزێكەو دیدار‌و چاوپێکەوتنیان لەگەل خاتوو جولی ۆرد ئەندامی پارلمانی ئەوروپا و هەروەها خاتوو به‌دیعه ئۆزگۆكچ ئه‌رتان په‌رله‌مه‌نتاری شاری وان لەسەر لیستی پارتی ماف و ئازادی پێک هێنا.