شاری چاڵدران بە زیاتر لە ٤٧ هەزار كەس حەشیمەت تەنیا ١ دوكتوری ددانی هەیەو ئه‌وه‌ش ناره‌زایه‌تیی خه‌ڵکی به‌دواوه‌یه.
بەپێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری كوردستان و كورد، نەبوونی دوكتوری ددان لە نه‌خۆشخانه‌و به‌شی ده‌وڵه‌تیی شاری چاڵدوران كێشە و گرفتی زۆری بۆ خه‌ڵکی ئه‌م شاره پێكهێناوە، به‌ڵام کاربه‌دستان به خه‌می کێشه‌و داوای خه‌ڵکه‌وه نین.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە كە شاری چاڵدۆران تەنیا یه‌ک دوكتوری ددانی هەیە كە ئەویش ده‌وڵه‌تی نییه‌و و خەڵكی ئەم شارە به‌م حاڵه‌ش ناچارن بۆ چارەسەری ددانەكانیان بە چەندین كاتژمێر لە پشت دەرگای ددانسازیی ئەم دوكتورە نۆرە بگرنەوە.
چالاكانی مەدەنیی چاڵدۆران وێڕای دانە بەر ڕەخنەی شێوەی كاركردنی دەوڵەت لە بەشی دەرمانیی ئەم شارەدا، ئاماژەدان بە بوونی تاقە یه‌ک پزیشكی ددان دەڵێن لە كاتی نەبوونی ئەم پزیشكەدا، ئەوا خەڵكی ئەم شارە بە یەكجاری لە خزمەتگوزاریی ددان پزیشكیی بێبەش ده‌بن. لە لایەكی دیكەوە سەفەر بۆ شارەكانی دیكەش، جگە لە تێچووە پزیشكییەكان، خەڵكی هەژارو كەم داهاتی ئەم شارە تووشی خەرجیی هاتووچۆ و مانه‌وه له‌و شارانه‌و گەلێك گیروگرفتی دیكەش دەكا.
شایانی باسە تا ئێستا كاربەدەستانی ئەم شارە لە بەرامبەر ئەم گرفتە گشتییەی خەڵكدا كەمتەرخەم بوون‌و هیچ هەنگاوێكیان بۆ چارەسەری ئەم کێشه‌و جێبه‌جێکردنی ئه‌م داوایه‌ی خه‌ڵک هەڵنەهێناوەتەوە.