دادگایه‌ک له سه‌رده‌شت ٥ که‌س له کاسبکارانی ئه‌و شاره‌ی به تۆمه‌تی قاچاغی که‌لوپه‌ل دادگایی‌و سزای زیندان‌و جه‌ریمه‌ی نه‌غدیی به‌سه‌ردا سه‌پاندوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز ئه‌و ٥ کاسبکاره که ناوه‌کانیان مه‌نسوور خه‌لیلی، ئاکام خزری، ساکار عادڵپوور، عه‌لی زاهیدپوورو ره‌ئوف قادری ڕاگه‌یه‌ندراوه. له ٢ میلیۆن تمهنو ٥ مانگ زیندان‌ڕا تا ٣ مانگ زیندان‌و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن جه‌ریمه‌ی نه‌غدییان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
له بڕیاری دادگادا هاتووه که ئه‌و 5 که‌سه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆیان که‌لوپه‌لی قاچاغیان هێناوه‌و بردوه، خه‌ڵکی دیکه‌شیان بۆ کۆڵبهریو کاسبی له ناوچه سنوورییه‌کان هان داوه.
شایانی باسه سه‌پاندنی سزای نه‌غدی‌و زیندان به‌سه‌ر کاسبکارانی کورد ته‌نیا به‌شێک له‌و فشارانه‌یه ده‌خرێته سه‌ر خه‌ڵکی کاسبکارو بێ‌کاری ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان که له ڕووی ناچاری ڕوو له کاری پڕ مه‌ترسیی کۆڵبهریو هاتوچۆی سه‌رسنووره‌کان دهکهنو هێزه ئهمنیهتیو نیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی به دڵی خۆیان هه‌ر کات ویستوویانه کۆڵبهرانو کاسبکارانی کوردیان داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌و له هیچ کوێش له‌گه‌ڵ به‌دواداچوونی قه‌زایی به‌ره‌وڕوو نه‌بوونه‌ته‌وه.