خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە بە مەبەستی هاوپێوەندیی نەتەوەیی لە گەڵ باشووری کوردستان و پرسی سەربەخۆیی ڕژانە سەرشەقام بۆ بە هۆی سەرنجڕاکێشانی چەند ماڵپەڕ ومیدیای جیهانی.
رۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٤ی ڕەزبەر رۆژنامەی ئاسۆشەیتدپرێس (AP) لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا کە باس لەپاڵپشتی ھەزاران کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانی لەڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەکات و دەڵێ: ئەوە نیشاندەری ڕەوتی بەھێزی ناسیۆنالیزمە لەو ناوچەیەدا.
سۆسانا جۆرج ھەواڵنێری ئێی پی، بە خستنەبەر باسی شایی گێڕان و هاتنە سەر شەقامی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەو بارەوە دەڵێ: ھەزاران کەس لەشارەکانی بانە و سەقز و سنە، دووشەممەشەو ھاتنە سەرشەقام و پاڵپشتی خۆیانیان دەربڕی.
ئەو هەواڵنێرە لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا باس لە بەشداریی بەربڵاو خەڵکی شارەکانی کوردستان دەکاو دەنگدانەوەکانی لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان و لەو پێوەندییەدا نووسیوویەتی لەم ویدیۆیانەی کە خەڵکی بە مۆبایل گرتویانە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە، تێیاندا پاڵپشتی خۆپیشاندەران دەبیندرێ لەدرێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا ھەروەھا باسی لەوەشکردووە: کە سوپای پاسداران و ئەرتەشی ئێران مانۆڕی سەربازی لەنزیک سنوورەکانی باشووری کوردستان بەڕێوەدەبەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆپێشاندان و جێژن گرتنی خەڵکی رۆژهەڵات بە بەربڵاو دەنگیدایەوە هەر بەردەوامە.
هاوکات لە گەڵ ئەم دەنگدانەوە ناوەندە ئەمنییەکان دەستیان داوەتە تێکدانی هێڵی ئینتیڕنت و بانگ کردن و دەسبەسەر کردنی چالاکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.











