رۆژی سێشەممە ٤ی ڕەزبەر بۆ جارێکی دێکە شەهریار تەهماسبی چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان لە گرتنگەی ئیتڵاعاتەوە بۆ دادگای ئینقلاب گوسترایەوە و سەر لەنوێ دادگایی کرا.
لە دوای دەسبەرکرانی ٥کەس لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی لە شاری کرماشان کە هاوکات بوو لە گەل جموجۆڵە ئیعترازییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەدژی کۆڵبەرکوشتن و پشتیوانی کردن لە خەڵکی بانە، چوار کەس لە وان بە دانانی بەڵگەی متمانەدار ئازاد کران، بەڵام ناوەندە ئەمنییەکان ڕیگەیان نەداوە کە شەهریار تەهماسبی ئازاد ببێ.
یەکێک لە کەسانی نزیک بە شەهریار تەهماسبی بە ناوەندی هەواڵی کوردستان وکوردی ڕاگەیاند کە رۆژی ڕابردوو لە کاتی هێنانی ئەو بەندکراوە بۆ دادگا ئاسەواری ئازارو ئەشکەنجەی لێ دیاربوو.
شایانی باسە شەهریار تەهماسبی بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ نارەزایەتی دەربڕین بە دژی کوشتاری کۆڵبەران دەسبەسەر کراوە.











