بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گاز لە بینایەکدا لە شاری شنۆ، ٩ کرێکار بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی “مێهر” ڕۆژی ڕابردوو، بە هۆی تەقینەوەی کەپسوولی گازی پیک نیک لە یەکێک لە بینا نیوەچڵەکانی شاری شنۆ ٩ کرێکار برینداربوون چوارکەس لەو کرێکارانە برینەکانیان زۆر کاریگەر نەبووە، شوناسی ئەو کرێکارانە هەتا کاتی ئامادەکرانی ئەم هەواڵە ناڕوونە.
بەڵام پێنج کەسەکەی دیکە بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری ورمێ کراون.
ئەو کرێکارانە، کرێکاری بیناسازی بوون و لە شوێنی کارەکەیان تووشی ئەو ڕووداوە بوون.
هەروەها ٥٠ کرێکاری خەڵکی گوندی “سوورخە مێهر”ی شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی پیس بوونی ئاوی خواردنەوە، ژەهراوی بوون.
سەرپەرەستی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران ڕایگەیاند: هۆکاری ژەهراوی بوونی ئەو کڕێکارانە خواردنەوەی ئاوی بیر بووە کە نەخۆشی خستوون.











