ڕۆژێک دوای بەڕێوەچوونی جێژنی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان، هێشتا دۆخی نێو شاری بانەو مەهاباد ئەمنیەتییەو هێزێکی زۆر لەو شارانە دەسووڕێنەوە.
رۆژی ڕابردوو هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان ، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێوەیەکی کەم وێنە ئەو رۆژەیان کرد بە جێژن و شایی و، بیانوویەک بۆ دەربڕینی ویست وهەستی نەتەوایەتی.
ناوەندە ئەمنییەکان کە نەیانتوانی پێش لە هاتنە سەرشەقامی خەڵک بگرن ، ئەمرۆ سێشەممەش لە ئەگەری بەردەوامیی کۆبوونەوەی خەڵک ، شارەکانی بانەو مەهابادیان بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووە.
هەروەها نوێنەری خەڵکی شاری مەهاباد لە مەجلیس داوای لە خەڵک کردووە، هێمنی ئەوشارە بپارێزن.
ئەم داواکارییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رۆژی ڕابردوو لە نێوان خەڵکی مەهاباد و، هێزە ئەمنییەکان(بەکرێگیراوان) گرژیی و ئاڵۆزی رووی دا و دوو کەسیش بە تاوانی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەسبەسەر کراون، کە تائێستا چارەنووسیان ناروونە











