رۆژی سێ شه‌ممه ٤ ی ره‌زبه‌ری ٩٦ ( ٢٦ ی سێپتامبری ٢٠١٧) شاندێکی پارتی ئازادی و سۆسیالیزم به سه‌رپه‌رستی نه‌سره‌دین ماچین جێگری سه‌رۆکی گشتیی پارتییه‌که ،سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر یان کرد و له لایه‌ن شاندێکی نوێنه‌رایه‌تی حیزب پێکهاتوو له ئیبراهیم زێوه‌یی و ئامانج زیبایی یه‌وه ، پێشوازییان لێ کرا.
سه‌ره‌تا لایه‌نی میوان باسێکی کورتیان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی پارتییه‌که، روانگه و بۆچوون، سیاسه‌ت و رێبازیان له ئاست چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری پرسی کورد له باکوری کوردستان، چۆنیه‌تی ته‌عاموولی هێزه سیاسییه‌کانی چوارپارچه‌ی کوردستان و ده‌ست پێکردنی سهرفهسلێکی تازه له بواری پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ، پێشکه‌ش کرد.
دواتر نوێنه‌ری حیزب، ئیبراهیم زێوه‌یی خۆشحاڵی خۆی له هاتنی شاندی میوان بۆ نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێر ده‌ربری وله‌و چوارچێوه‌یه‌ش دا، پێوه‌ندی نێوان حیزبه‌کانی چوارپارچه‌ی کوردستانی به پێویستییه‌کی هه‌میشه‌یی دایه قه‌ڵه‌م و له درێژه‌ی قسه‌کانی دا ئاوڕێکی کورتی وه‌سه‌ر روانگه و بۆچوون، هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته ره‌سمییه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و به‌تایبه‌ت ئاماژه‌یه‌کی کورتی به جمووجۆڵ و کاروخه‌باتی چالاکوانانی نێوخۆیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد وله‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه بۆچون و روانگه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی هێنایه به‌رباس.
پاشان دوو لایه‌نی پارتی ئازادی و سۆسیالیزم و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوونی رێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشوری کوردستان یان تاووتوێ کرد و رێفراندۆم یان وه‌ک مافێکی ره‌وا و شه‌رعی و دێمۆکراتیک بۆ ده‌ربرینی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و جێگیرکردنی مافی دیاری کردنی چاره‌نووس ، ناوزه‌د کرد.