رۆژی یەکشەممە رێکەوتی٢٠١٥/٥/١٧ی زایینی دانیشتنێک لە لایەن چەند حیزبی کوردستانی، بۆ باس لەسەر رووداوەکانی ئەم دوایەی رۆژهەڵاتی کوردستان و پشتیوانی لە خەڵکی رۆژهەڵات بۆ داوا رەواکانیان، لە شاری ئورەبرو وڵاتی سوئد پێک هات.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ١٧ی مانگی گوڵان خەڵکی تێکۆشەری شاری مهاباد بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دەور و نەخشی کەسانی سەر بە رژیمی کۆماری ئیسلامی لەبهرامبهر مەرگی فەریناز خوسرەوانی، کچێکی گەنجی تەمەن ٢٥ ساڵە و کارمەندی هوتێل تارای مهاباد، رژانەسەر شەقامەکان.
ئیمه کورده کانی دانیشتوی ئورەبرۆی سوید وێڕای محکووم کردنی ئەو کردەوە قێزەونەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی پشتیوانی خومان لە خەباتی خەڵکی تێکۆشەری شاری مهاباد و سەرجەم شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەردەبڕین.
کۆماری ئیسلامی لە ئێران لە پاش هاتنە سەر کاری, تەواوی مافە نەتەوایەتی، کۆمەڵایەتی و ئینسانی ئەو گەلە چەند میلیونیان پێی شێڵ کردوە و لە راستیدا کوردستانیان کردۆتە بەندیخانەیەکی چەند میلیۆنی.
ئێمە وێڕای دەربڕین داخ و کەسەر بەبۆنەی مەرگی دڵتەزێنی خاتوو فریناز خوسرەوانی، بۆ جارێکی دیکەش پشتیوانی خۆمان بۆ خەباتی خەڵکی تێکۆشەری رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ وەدەست هێنانی سەرجەم مافە نەتەوایەتی و ئینسانیەکانیان دەردەبڕین و داوا کارین کە:
١- عامیلانی جەنایەتی قەتڵی فەریناز، بناسێندڕێن و محاکەمە بکرێن و سزای شایستەی خۆیان وەربگرن.
٢- سەرجەم ئەو کەسانەی كه لە نارەزایەتیەکانی ئەم دواییەدا دهستبهسهر كراون، ههرچی خێراتر ئازاد بکرێن.
٣- حکومەتی نیزامی رانەگەندراو لە کوردستان هەڵبوەشێتەوە و کۆتایی بە حزوری بەرینی هێزەکانی رژیم، کە بە ئامانجی سەرکوتی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە شارەکاندا جێگیر کراون بهێندرێت.
نێونه رانی حیزبه کان:
• حیزبی دیموکڕاتی کوردستان
• پارتی دێموکڕاتی کوردستان
• .پارتی سەربەخۆیی کوردستان
• .پارتی کرێکارانی کوردستان. پ.ک.ک
• کۆمەڵە سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ( لقی ئۆرەبرو )
• یەکێتی نیشتمانی کوردستان
• بزووتنەی گۆڕان
• کۆمەڵەی کوردی شاری ئۆرەبرو