کاتژمێر ٥ی ئێوارە رۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەر هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی ڕاپرسی لە باشووری کوردستان ، خەڵکی نیشتمانپەروەری بانە بە گردبوونەوە لە فۆلکەی مروەتی وپارکی دووکانانی بانە جێژنی گشتپرسی بە بەشداریی بەربڵاوی خۆیان بەڕێوەبرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو خەڵکی شاری بانە لەسەر بانگهێشتی چالاکان و تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئامادەبوونیان لە شوێنە گەشتییەکان خەریکی بەڕێوەبردنی جێژنی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستانن.
لەو کۆبوونەوەدا خەڵکی بەشداری بانەیی بە لەبەر کردنی جلوبەرگی کوردی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیبیان چڕی و ، بەم جۆرە وەڵامی نەیارانی گەلی کوردیان دایەوە.
شایانی باسە ئەو ڕێوڕەسمە سەرەڕای کەشێکی ئەمنیەتی لە شارەکانی سنەو بانەو پیرانشار بەردەوامە.
شایانی باسە بەسەر چەند شاری دیکە وەکوو مەریوان و پیرانشار بۆ چاو ترساندنی خەڵک فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێران سوورانەوە