بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە پیرانشار، پاشنێوەڕۆی رۆژی دووشەممە٣ی ڕەزبەر کە فەزای ئەمنی بە هۆی گشتپرسی لە باشووری کوردستان، بەسەر شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زاڵکراوە ، تەقینەوەیەک لە ناوچەی کۆنەی خانی رووی داوە.
هیندێک لە شایەتحاڵان ئەم تەقینەوە بە مەبەستی چاوترساندنی خەڵک دەزان و شیمانەی ئەوە دەکرێ بۆمبێکی دەنگی بووە.
شایەتحاڵێک بە کوردستان وکوردی ڕایگەیاند کاتژمێر ٢ بە کاتی رۆژهەڵاتی کوردستان تەقینەوەیەکی بەهێز لە سنووری شاری پیرانشار رووی داوە و گوایە لە ئاکامی هەتاچوو کردنی فڕۆکە نیزامییەکان بووە بەڵام تا ئێستا بە وردی هۆکاری ئەو تەقینەوە باس نەکراوە.