دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەڵوێستی دژە کوردانەی نوێنەری شاری بۆکان لە مەجلیسی شواری ئیسلامی قەسیم عوسمانی، کە بەڕیوەچوونی رێفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستانی بە پیلان ناوبرد بوو،تۆرەیی خەڵکی کوردی رۆژهەڵاتی لێکەوتەوە و چەند رۆژنامەنووسیش بە توندی وەڵامیان دایەوە.
رۆژی ڕابردوو بەشێک لە تێکۆشەرانی نیشتمانپەروەر لە وەڵامی بێ رێزییەکانی قەسیم عوسمانی، دارودیواری ماڵی باوکی ئەو نوێنەرەیان بە دروشمی شۆڕشگێرانە کردە ئامانج و بە نووسینی دروشم بەو شێوە وەڵامیان دایەوە.
هەروەها بە پێی زانیارییەکان مەلا قادری سوهرابیش وتاربیژی نویژی هەینی و نوێنەری خامنەیی لە شاری مەهاباد بە دژایەتی کردن لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستان هەڵوێستی گرتووە.
شایانی باسە هەڵویستی ئەو نوێنەرە کوردە لە مەجلیس و هەروەها مەلا قادری سوهرابی هاوشان بوو لەگەڵ دژایەتی کردنی بەرپرسانی نیزامی وئەمنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرانبەر بە بەرێوەچوونی ڕێفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان.