لە یەکەم چرکەکانی دەسپێکی دەنگدان و بەشداریی کردنی خەڵکی باشووری کوردستان لە ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی، خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستان بە شیوازی جۆراجۆر پێشوازییان لە بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆم کرد.
چالاکانی مەدەنی و بەڕێوەبەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و رووداوەکانی باشووری کوردستان ، پالپشتی خۆیانیان بۆ سەربەخۆیی باشوری کوردستان دووپات کردەوە.
هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن بە پێی بڕیاری پێشوو ، بەرەبەرە خەڵکی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە لەبەر کردنی جلوبەرگی کوردی هاتوونە سەر شەقام و بە گەرم و گۆڕی ، خۆیان بە پشتیوانی خەڵکی باشووری کوردستان دەزانن.
لە لایەک دیکەش ناوەندە ئەمنییەکان بە زاڵ کردنی کەشێکی ئەمنییەتی لە هەوڵدان پێش لە پێشوازیی و چێژنی گشتپرسی بگرن کە بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ لە شارو ناوچەکانی کوردستان بەڕێوە بچێ.