بەنزیکبوونەوەی رۆژی گشتپرسی گوشاری هێزە ئەمنییەکان بەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان لە ترسی هاتنە سەرشەقامی خەڵک و رووداوی هەرچەشنە ئەگەرێک زیادتر کرا.
رۆژی ڕابردوو ناوەندە ئەمنییەکان لە شارو ناوچەکانی کوردستان دەستیان دایە ڕەشبگیری و کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنییان دەسبەسەر کرد.
لە لایەک دیکەش لە شارە سنوورییەکانی پیرانشار و شنۆ فڕۆکە نیزامییەکانی رێژیم بە مانۆڕ لێدانی هەوایی و هێنانی هێزێکی دژشۆرش بۆ شارەکانی سنە و مەهاباد و بۆکان بە تەواوی رۆژهەڵاتی کوردستان میلیتاریزە کراون.
ئەم کەشە ئەمنیەتییە بۆ بانگەشەو بانگەوازی چالاکانی مەدەنی و تێکۆشەرانی نیشتمانپەروەر دەگەڕێتەوە کە بە پێکهێنانی کەمپەینێکی بەربڵاو داوایان لە خەڵکی رۆژهەڵات کردووە ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٣ی رەزبەر رۆژی گشتپرسی بکەن بە جێژنی ڕاپرسی و بە جلوبەرگی کوردیی و هێما نەتەوەییەکان بچنە سەرشەقام و گۆڕەپانی شار و گوندەکانی کوردستان.
شایانی باسە ئەمڕۆ رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی رەزبەر ڕێفڕاندۆم بۆ سەربەخۆی باشووری کوردستان دەستیپێکرد.
هەروەها لە یەکەم کاردانەوە پێوەندی هەوایی تاران و هەولێر لەلایەن ئێرانەوە داخران.
ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە