هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سنە، جەلال خودامرادی چالاكی فەرهەنگیو مەدەنییان دەستبەسەر كردووەو بۆ شوێنێكی ناڕوونیان ڕاگواستووە.
بەپێی ڕاپۆرتی كەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسیو مەدەنیو لە زمان كانوونی پارێزەرانی مافەكانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یەكشەممە ٢٧ی بانەمەڕ، هێزەكانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە، چالاكێكی كوردیان بە ناوی جەلال خودامرادی، خەڵكی حەسەن ئاوای ئەم شارە دەستبەسەر كردووە.
بەم جۆرە كە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە هێزەكانی ئیتلاعات لە كاتی دەستبەسەر كردنی ناوبراودا، بەبێ ئەوەی كە حوكمی گرتنی ئەویان پێبێ، دەستبەسەریان كردووە و هەموو كەلوپەلە تاكەكەسییەكانیشان لەگەڵ خۆیان بردووە.
جەلال خودامرادی لە چالاكانی مەدەنی و فەرهەنگیی حەسن ئاوایە، ناوبراو تەمەنی ٣٨ ساڵە و خاوەنی ژن و منداڵە.