هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان، چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان بە تۆمەتی پشتیوانیی لە پرسی ڕێفراندۆم لە سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە یەکێک لە پارکەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان، بە تۆمەتی پشتیوانیی لە ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەوتەوە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ڕۆژی ڕابردوو، ئەو دوو لاوە کورد بە ناوەکانی “پووریا قورەیشی” و “ئومید فاروقی” تەمەن ١٨ ساڵ لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە کە تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە شوناسیان ئاشکرانەکراوە، لە پارکی ساحێلی شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کراون. ئێستاشی لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو لاوە کوردە و ئەو چەند کەسەکەی دیکە ناڕوونە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ ناوەندەکانی قەزایی و ئەمنیەتی هیچ زانیارییەکی ئەوتۆیان سەبارەت بە ڕۆڵەکانیان پێ نەدراوە.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌ركرانی چالاكی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕۆژی 19ی خه‌رمانان دوو چالاكی مه‌ده‌ی‌یی كوردی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوه‌كانی كوبڕا خاڵندی و گه‌لاوێژ بیگنیا كه سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كۆڵبه‌ران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو له‌و ڕۆژه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرابوون، پاش لێكۆڵینه‌وه ڕۆژی ڕابردوو ئازاد كران.