لە درێژەی چالاکییەکانی خەڵکی شار و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتگیری کردن لە ڕێفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان رۆژی ڕابردوو خەڵکی شاری مەریوان لەو پێوەندییەدا چالاکییان نواند
لەو چالاکییەدا بەشێک لە چالاکان و تێکۆشەرانی مەریوانی بەبڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار لە مافی نەتەوەیی گەلی کورد لە باشووری کوردستان پشتیوانییان کرد.
هەروەها لە چەند رۆژی ڕابردوو لە ناوچە شنۆ لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پشتگیری کردن لە ڕاپرسی سەبارەت بە سەربەخۆیی باشووری کوردستان لە چەندین گوندی ئەوشارەو نێوساری شنۆ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە بەشێک لە خەڵکی شاری سنە بۆ جارێکی دیکە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە رۆژی بەڕێوەچوونی رێفڕاندۆم پێشوازییان کرد.
ئەم هەڵوێست گرتنی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشێکی دەگەرێتەوە بۆ دژایەتی کردنی بەرپرسانی سیاسی و نیزامی رێژیم لە هەمبەر مافی دیاری کردنی چارەنووس.