فیلمێکی کوردی له فێستیڤاڵی فیلمی ئۆتریش بۆ به‌ربژێری وەرگرتنی خەڵاتی گاستاد هەڵبژێردرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، فیلمی “ماسییه گه‌وره‌که” له ده‌رهێنانی ته‌یموور قادری سینه‌ماکاری کورد، له فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی “گاستاد”ی ئۆتریش به‌شداری کردووه.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ئه‌م فێستیڤاڵه له وڵاتی ئۆتریش به‌ڕێوه ده‌چێ و ساڵانه به سه‌دان فیلمی جیهانی تێیدای به‌شداری ده‌که‌ن.
فیلمی “ماسییه گه‌وره‌که” باسی ژیانی کۆچبه‌ری و چیرۆکی “ئایلان کوردی” ده‌کا که دوو ساڵ له‌وە پێش له ده‌ریایه‌کی نزیک تورکیە خنکا و تەمەکەی بە هۆی شەپۆلەکانەوە لە کنارەکان دۆزرایەوە.
شایانی باسە ئه‌و فیلمه پێشتریش خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ڕێکخراوی یۆنسکۆی پێ بەخشراوە.