حوكمی دوورخستنه‌وه‌ی مامۆستا ڕه‌زا عه‌بدی، له زانایانی ناسراوی پارێزگای ورمێ به‌ڕه‌سمی جێبه‌جێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا،له ڕۆژی ٢٨ خه‌رمانان حوكمی دوورخرانه‌وه‌ی مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز “ڕه‌زا” عه‌بدی، زانای ئاینیی و مامۆستای قوتابخانه‌ی ئاینیی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یووبی جێبه‌جێ كرا.
مامۆستا عه‌بدی كه ساڵی ڕابردوو له لایه‌ن دادگای تایبه‌تی ڕووحانیه‌تی شاری ته‌ورێز حوكمی ٦ مانگ زیندان ٢ ساڵ دوور خرانه‌وه له پارێزگای ورمێی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوو جێبه‌جێكرا و ئێستا بۆ شاری شنۆ دوور خراوه‌ته‌وه.
شایانی باسە ماوەیەک لەوە پێش مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم ئازه‌رین، خه‌ڵكی شاری پیرانشار كه ڕۆژی ٣٠ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، هه‌روا له گرتنگه‌كانی ئه‌و ئیداره‌یه‌دا ڕاگیراوه و ئیتلاعات بۆ ئازادكرانی ناوبراو مه‌رجی وازهێنان له مامۆستایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ریی قوتابخانه‌ی ئایینیی شێخ سه‌عید نوره‌سی بۆ دیاری كردبوو، بەڵام ناوبراو ئەو مەرجەی قەبووڵ نەکردووە و هەر بۆیە ئێستاش هەر لە زینداندا ڕاگیراوە.